سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی نەسر دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتلافی نەسر.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان كرد سبارەت بە گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە بواری چاودێری و بەهێزكردنی ئەدای دەسەڵاتی تەنفیزی و ریشەكێشكردنی گەندەڵی و دەركردنی ئەو یاسا گرنگانەی دەبنە هۆی دابینكردنی پێداویستیەكانی چینە جیاجیاكانی هاوڵاتیان.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو خوڵقاندنی كەشێكی سیاسی ئارام دوور لە سیاسەتی كێبركێ و تێكشكاندنی هەركەسێك كە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی وڵاتدابێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2019