سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرانی فەرمانبەران كرد كە بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە و پلەكانیان ڕاگیراوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە شاندێكی نوێنەرانی فەرمانبەران كە پلەی وەزیفیان ڕاگیراوە، بە یاوەری پەرلەمانتار عیدا كەمبش ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی كێشەی پلەی وەزیفی فەرمانبەران كرا كە هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن و لە پلە چواردا راگیراون و پلە بەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە بۆ پلەكانی سێ و دوو و تەنها لە پلە چواردا ماونەتەوە هاوشێوەی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی، ئەوانیش داوای بەركردنەوەی پلە وەزیفییان دەكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە راسپاردەی كردن سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بكەن لە وەزارەتی دارایی بۆ هەڵگرتنی ناحەقی لەسەر ئەو توێژە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشەیە كە روبەرووی توێژێكی گەورەی كۆمەڵگە بوەتەوە لەكادەرەكانی ناوەراست لە عێراقدا ئەوەش لەرێی تەوزیفی وەزیفی كە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە خۆبگرێت تا هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم بۆ پلە دوو بەرزبكرێنەوە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئایار 2019