سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی بەرێز حەسەن كەعبی جێگری یەكەم پێشوازی كرد لە بەرێز حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كرا لەچاودێریكردنی ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی بچڕانی پەیوەندی ژمارەیەك لە فەرمانگەكان كرا لە وەزارەتەكانی فیدڕاڵی بۆ حكومەتە خۆجێییەكان و گرنگی پەلەكردن لە گواستنەوەی دسەڵات بۆ فەرمانگەكانی تەندروستی و پەروەردە و چەندانی تر ئەوەش لە پێناو گەشەپێدانی پرۆژەكان و خزمەتگوزاری پێشكەش كراو بە هاوڵاتیان.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی هەماهەنگی نێوان ئەو لیژنانە كرا لە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چاودێریكردنی ئەو پرسانەی بەلای هاوڵاتیانەوە گرنگن لەسەرجەم پارێزگاكان و ناوچە ڕزگاركراوەكان، گرنگترنیشیان دۆسیەی قەرەبووكردنەوە.
ئەو دیدارەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەك دیداردادێت لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن بۆ چاودێریكردنی دۆسیەی گشتی كە لای هاوڵاتیان گرنگن بەمەبەستی لابردنی ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم جێبەجێكردنیان، بەرێزیان ستایشی رۆڵی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی بەپەلەی چەندین پرس.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئایار 2019