سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا و پرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێكرد.
بەرێزیان متمانەی خۆی نیشاندا بە توانا و بۆچوونی بەرێز بارزانی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی، هیوای پێشكەوتنیشی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئایار 2019