سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە پادشای ئوردن دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەمە، لە عەمانی پایتەختی ئوردن، چاوی كەوت بە شا عەدوڵای دووەم پادشای ئوردن.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن كرا لەسەرجەم بوارەكان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دواگۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی ئیقلیمی و بەدەستهێنانی سەقامگیری لە پێشهەموویانەوە لە عێراق كە بەرەو باشبوون رۆیشتووە و سەقامگیری بەخۆوە بینیوە دوای جەنگە مێژووییەكەی لە دژی تیرۆر و سەركەوتنی بەسەر داعش بە خوێن و گیانفیدایی.
لای خۆیەوە پادشای ئوردن هەڵویستی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ پشتیوانی لە عێراق، و ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ بەشداریكردن بە شێوەیەكی بەرفراوان بۆ بەدیهێنانی هەماهەنگی و هاریكاری زیاتر لەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئایار 2019