د. به‌شیر حه‌داد به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش له گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی شواری ئێرانی تاوتوێ ده‌كات
له چوارچێوه‌ی خشته‌ی كاره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/6/2019 دكتۆر به‌شیر حه‌داد وبه‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی شانده‌كه، چاویكه‌وت به سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی به‌ڕێز حشمه‌ت الله فه‌لاحه‌ت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی تایبه‌ت به فراوانی چوارچێوه‌ی هاریكاری په‌رله‌مانی له نێوان هه‌ردوولا كرا.
د. حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی هاریكاری په‌رله‌مانی له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر كاراكردنی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عیراقی ئێرانی و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی و سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كان، سه‌ره‌ڕای زیادكردنی قه‌باره‌ی هاریكاری ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حشمه‌ت الله خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی عیراقی ده‌ربڕی و تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌كی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له بواره‌كانی په‌رله‌مانی و سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/6/2019