سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بریكاری وەزیری دارایی و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی بودجە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماهر حەماد بریكاری وەزیری دەرایی و خاتوو تەئف سامی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی پارەی وانەبێژان كرا لەوبارەیەوە بەرێزیان رایسپاردن بۆ بەدواداچوون و پەلەكردن لە خەرجكردنی موستەحەقاتیان لەسەرجەم پارێزگاكان و كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەچارەی گونجاو بۆ پلەی وەزیفی ئەو فەرمانبەرانە كرا كە بڕوانامەی دبلۆمیان بەدەستهێناوە و لە پلە چواردا جێگیركراوان، و لابردنی ئەو ستەمە لەسەر ئەو توێژە كە نوێنەرایەتی بەشێكی گەورە لە كادری ناوەندی لە عێراقدا دەكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راشیسپاردن چارەسەری میلاكی سوپا و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان بكەن، و ئەو دۆسێیە یەكلایی بكەنەوە وەك جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2019.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 حوزەیران 2019