شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد تاوتوێی هاریكاری هاوبه‌ش و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران به‌ڕێز عه‌لی لاریجانی ده‌كات
شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/6/2019 چاویكه‌وت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران به‌ڕێز عه‌لی لاریجانی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌و بابه‌ت كرا له‌وانه فراوانكردنی هاریكاری هاوبه‌ش له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریدا به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و مێژوویی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌هێزتر بكات.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا كۆكبون له سه‌ر به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولاو كاركردن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عیراق.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/6/2019