سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەردانێكی مەیدانیدا ناوچەكانی عامریە و خەزرا و شوعلەی بەسەركردەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، هاوری لەگەڵ دكتۆر زكرا عەلوش ئەمینداری بەغداد لە سەردانێكی مەیدانیدا ناوچەكانی عامریە و خەزرا و شوعلەی بەسەركردەوە.
بەرێزیان لەو سەردانەیدا بە ئاگابوو لە ئاستی خزمەتگوزاری لەو ناوچانە، و گرنگترین پێداویستی دانیشتوانەكەی، و بەرێزیان گوێبیستی داواكاریەكانیان بوو راسپاردەی دەركرد بۆ بەدواداچوون لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی هاوڵاتیان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری لەرێی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت تایبەت بەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێًت و كاركردن بۆ باشكردنیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 حوزەیران 2019