د.بەشیر حەداد لەگەڵ باڵیۆز وكارمەندانی باڵیۆزخانەی عیراق لەتاران كۆده‌بێته‌وه‌

شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی‌ لەتاران كردو له‌لایه‌ن بەڕێز سەعد قەندیل باڵیۆزی عیراق لە تاران وپاشكۆی سەربازی وسیاسی وبازرگانی و كارمەندانی‌ باڵیۆزخانە پێشوازیان لێكرا
. هەر لەهەمان رۆژدا د.بەشیر لەگەڵ سەرۆك بەشەكان وپاشكۆكان كۆبووەوەو بەشەكانی باڵیۆزخانە وبەشی كونسوڵخانەكان ونووسینگەی كۆچ وكۆچبەران به‌سه‌ركرده‌وه‌و لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانی باڵیۆزخانە ومیكانیزمی جێبەجێكردنی كاری رۆژانە بوو..
د.بەشیر كارمەندانی باڵیۆزخانەی راسپارد بەجوانترین وچاكترین شێوە چاودێری كاروباری عیراقیانی نیشتەجێی ئێران بكەن وئاسانكاریان پێشكەش بكەن وهەوڵ بۆ كەمكردنەوەی رۆتین بدەن بەتایبەتی لە پێدانی بەڵگەنامە و دۆسێی مامەڵە فەرمیەكان وبەشێوەیەكی خێرا كاری عیراقیانی نیشتەجێی ئێران بەڕێوە ببەن لەچوارچێوەی یاسا ورێنماییەكان وداواشی لێكردن مەودای كاری باڵیۆزخانە وكونسوڵگەریەكان فراوانتر بكه‌ن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
19/6/2019