سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمیری كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران پێشوازی كرد لە شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمری كوەیت و شاندی یاوەری.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە ئەمیری كوەیت و شاندی یاوەری كرد لە بەغداد و ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی مێژویی و برایانە و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی كرد و هەڵوێستی پشتیوانی كویتیشی دەرحەق بە عێراق بەرزنرخاند.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە ئاسۆی هاریكاری نێوان عێراق و كوەیت و ئەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامیدان و چارەسەركردنی سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ كاراكردنی دیبلۆماسی پەرلەمانی و كاركردن لەسەر هەماهەنگی و یەكخستنی هەڵوێستەكان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەرحەق بەو پرسانەی بەلای ناوچەكەوە گرنگن.
لای خۆیەوە ئەمیری كوەیت خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانەكەی بۆ بەغداد و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و تەئكیدی كرەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان داوای پەیوەندی و سەردانی زیاتریشی كرد لەسەر ئاستی پەرلەمانی لە نێوان بەغداد و كوەیت بەو جۆرەی بەرزترین ئاستی هەماهەنگی و هاریكاری بەدیدێنێت.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 حوزەیران 2019