شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی ده‌كه‌وێت
شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد، چاویكه‌وت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی دكتۆر مه‌سعود پزیشكیان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عیراقی ئێرانی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئه‌و وڵاته.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش به‌جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات بكات.
سه‌رۆكی شاندی عیراقی ڕۆڵی وڵأتانی دراوسێ له پاڵپشتیكردنی عیراق له كاتی مه‌ینه‌تی و قه‌یرانه‌كاندا به‌رزنرخاند و پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌مو هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئارامی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پزیشكیان خۆشحاڵی خۆی پێشاندا بۆ سه‌ردانی شانده‌كه و به‌ستنی دیداره فه‌رمیه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له نێوان وڵاتانی دراوسێدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/6/2019