ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
سه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 18/6/2019 شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێز جه‌واد زه‌ریف، كه له هۆڵی پێشوازیكردندا ته‌نها ئاڵای وڵاتی ئێران دانرابوو به‌بێ ئاڵای عیراق، سه‌رۆكی شاندی عیراق داوای له باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له تاران كرد داوای ڕونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بكرێت سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته و به‌فه‌رمی وڵام بدرێته‌وه، له وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕونیكرده‌وه كه پرۆتۆكۆلی كارپێكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی له كاتی ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردنی شاندێكی پله به‌رزتر یان نزمتر له وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاڵای وڵأتی میوان دانانرێت وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیداره‌كه له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بوو، بۆیه ته‌نها ئاڵای لایه‌نی پێشوازیكه‌ر دانرابو.
شایه‌نی باسه كه ئاڵای عیراق له دیداره فه‌رمیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی‌دا دانرابوو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/6/2019