سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە جێگری سەرۆكی ژوری بازگانی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،پێشوازی كرد لە ستیف لۆتس جێگری سەرۆكی ژوری بازگانی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی دەروازەكانی پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان كۆمپانیا ئەمریكی و عێراقیەكانی كرد لەگەڵ فروانكردنی هاوبەشی لە نێوانیاندا و بڵاوكردنەوەی بریكارەكانی بازرگانی بەوجۆرەی لەگەڵ سیاسەتی ئابوری عێراق دەگونجێت و بەرنامەكەی بۆ كرانەوە بە ڕووی سەرجەم بازاڕە نێودەوڵەتییەكان، بەرێزیان داوای هاتنە ناوەوەی كۆمپانیا ئەمریكی و وەبەرهێنەرەكانیشی كرد لە بواری تەندروستی و وزە و كشتوكاڵدا.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لەسەر هەوڵەكانیان بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی بازرگانی لەسەرجەم بوارەكان لەگەڵ عێراقدا.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 حوزەیران 2019