شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی دێنێت به سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا
شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌شیر حه‌داد پاش ئه‌وه‌ی كۆتایی هێنا به سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕایه‌وه شاری به‌غدا.
شایه‌نی باسه شانده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا كه چوار ڕۆژی خایاند، چه‌ند دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی و به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌نجامداو تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/6/2019