د. به‌شیر حه‌داد جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی كۆبونه‌وه‌كان له نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه په‌رله‌مانیه‌كانداو به‌دواداچونی ڕێوشوێنه‌كانی یاسادانان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/6/2019 له هۆڵی ده‌ستوری و به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك لیژنه‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیدا به‌ست.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ یاساكان و كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ڕۆژانی داهاتو كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی یاسادانان بۆ یاسا ئاماده‌كراوه‌كان بۆ ده‌نگدان و هه‌مواركردنه‌كانی پێویست بۆیان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كرا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داد له میانی قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كاندا، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی كۆبونه‌وه‌كان له نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه په‌رله‌مانیه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به كۆبونه‌وه‌كانی ناو لیژنه‌دا پێش ده‌نگدان له سه‌ر پڕۆژه یاسا‌و پێشنیاركردنی هه‌مواركردنه‌كان و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دانانی یاساكان له سه‌ر خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی تێبینیه‌كانی په‌رله‌مانتاران له كاتی تاوتوێكردنی یاساكان له دانیشتنه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/6/2019