سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری توركیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە،پێشوازی كرد لە بەرێز فاتح یەڵدز باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاریەكان لە سەرجەم بوارەكان كرا بەو جۆرەی بەژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ زامندەكات.
هەر لە دیدارەكە باس لەدۆسیەی تەواوكردنی كابینەی وزاری كرا و گرنگی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی هاریكاری لە بواری ریشەكێش كردنی ترۆر كرا و تەئكید كرایەوە لەسەر رێزگرتن لە سەروەری یەكتر و رێگە نەدان بەوانەی لە یاسا دەرچوون بە بەكارهێنانی خاكی هەر وڵاتێك لە دژی ئەوی تر بەمەستی تێكدانی ئەمن و ئاسایشی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 حوزەیران 2019