كه‌عبی چاوی به شه‌ممه ده‌كه‌وێت و پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌مو ده‌ستپێشخه‌ری و چالاكیه‌كانی خێرخوازی و مرۆڤایه‌تی دووپات ده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/6/2019 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له هونه‌رمه‌ند نه‌سیر شه‌ممه كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پێشنیاری ناوبراو كرا سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی په‌ره‌پێدانی شاری سه‌در و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته.
كه‌عبی پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌مو ده‌ستپێشخه‌ری و چالاكیه‌كانی خێرخوازی و مرۆڤایه‌تی دووپاتكرده‌وه و ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند شه‌ممه و هونه‌رمه‌نده‌كانی تری به‌رزنرخاند له گرنگیدانیان به دۆسیه مرۆڤایه‌تیه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/19/2019