ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه به وه‌زیره‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد ده‌به‌خشێت و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/6/2019 له بیست و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 233 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر متمانه به‌خشین به وه‌زیره‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو یاسا هێنا و ده‌ستیشیكرد به تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاری و متمانه‌ی به‌خشی به به‌ڕێز نه‌جاح شمه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و به‌ڕێز یاسین ته‌ها حه‌سه‌ن یاسری وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێز فاروق ئه‌مین عوسمان شوانی وه‌ك وه‌زیری داد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خاتوو سه‌فانه حسێن عه‌لی حه‌مدانی بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده پاش به‌ده‌ستهێنانی 109 ده‌نگ له كۆی 233 ده‌نگ.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان نه‌جاح شمه‌ری و یاسین یاسری و فاروق شوانی سوێندی یاساییان خوارد بۆ پۆسته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌مه‌د مه‌حمود زاهر سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شوێنی په‌رله‌مانتاری پێشوو مه‌نسور مه‌رعید ئه‌وه‌ی كه پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وای وه‌رگرت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ئازادی ڕاده‌ربڕین و كۆبونه‌وه‌و خۆپێشاندانی ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌شێكی دانیشتنه‌كه، كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نشتیمانی عیراقی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز تۆرهان موفتی، داوایكرد په‌له نه‌كرێت له ده‌ركردنی یاساكه تا كاتی گه‌یشتنی تێبینه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت یاساكه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیه‌وه پێشكه‌شكرابو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی تری كرد له‌وانه دۆسیه‌ی پاسه‌وانانی ده‌زگا نه‌وتیه‌كان و هاوشێوه‌كردنیان به هاوپله‌كانیان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش بۆ گرێبه‌ست و خه‌رجكردنی شایسته‌ی داراییان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی غازی به‌سرا له گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لسوباح و چه‌ندین بابه‌ت و دۆسیه‌ی تر.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه 25/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/7/2019