كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له واده‌ی خۆیدا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24/6/2019 به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و نوێنه‌ری هه‌مو پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كۆچ و كۆچبه‌ران و پلاندانان و ژینگه‌و نوێنه‌ری نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له پارێزگای كه‌ركوك كرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له واده‌ی خۆیدا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بیروڕای نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان خرایه‌ڕو وتیشك خرایه‌سه‌ر ئاستی هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ كۆمسیۆندا بۆ ته‌واوكردنی تۆماری زانیارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌كه به شه‌فافیه‌ت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/6/2019