كه‌عبی له‌میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سرا..جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری پێویستی به سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌یه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24/6/2019 له نوسینگه‌ی خۆی، چاوی كه‌وت به لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سرا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی پارێزگای به‌سراو كێشه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری كرا‌و به‌ڕێز كه‌عبی تیشكی خسته‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی دارایی پارێزگاكان له بودجه‌ی گشتیدا و دوپاتیشیكرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری پێویستی به سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌یه.
هه‌روه‌ها داواكاری خۆپێشانده‌ران خرانه‌ڕو وبه‌ڕێز كه‌عبی پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و گوتی كه ئه‌و داواكارییانه ئاسایین به‌ڵام پێویستیان به ڕێكخستن هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌فافیه‌ت بگوازرێنه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئاشكرایكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌كو نوێنه‌ری گه‌ل هه‌مو تواناكانی ده‌خاته‌كار بۆ پشتگیریكردن له هاوڵاتیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/6/2019