ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا و تاوتوێی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگ ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 25/6/2019 له بیست و حه‌وته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 175 په‌رله‌مانتار، كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا و تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیدار به ژیانی هاوڵاتیان كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژماره (184)ی ساڵی 2001.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی ده‌ریاوانی باڵای عیراقی كرد.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی خزمه‌تگوزاری كرد له‌وانه دۆسیه‌ی پێشكه‌شكردنی ژمێریاری كۆتایی بودجه‌كانی گشتی ساڵانی 2013 و تا ئێستا، هه‌روه‌ها كاراكردنی یاسای دامه‌زراندنی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا‌و تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌كانی پارێزگای به‌غدا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان به‌غداو كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنی بڕگه‌كانی پسوله‌ی خۆراك و پابه‌ندبون به واده‌كانی دیاریكراودا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی ئه‌منی بۆ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه و چه‌ندین بابه‌تی تر.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/6/2019