سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەندامانی كوتلەی حكمە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك ئەندامی كوتلەی حكمە بە سەرۆكایەتی فالح ساری.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاراكردنی كاری ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوو كرا لە بوارەكانی چاودێری و یاسادانان، لە رێی دەركردنی ئەو یاسایانەی دواكەوتوون، و چاودێری بەرنامەی حكومەت و ئاستی جێبەجێ كردنی، و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بوونی ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجومەنی نوێنەران كە بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای حكومەت و بەهێزكردنی بكات؛ لە پێناو پێشكەشكردنی باشترین ئەدا بۆ گەل.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 حوزەیران 2019