كه‌عبی و حه‌داد پیرۆزبایی ته‌واوكردنی‌ كابینه‌ی‌ وه‌زاری‌ حكومه‌ت له‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كه‌ن

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 25/6/2019 له‌ گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد ‌كۆبووه‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ لایه‌نی‌ یاسادانان و چاودێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان كرا.
كه‌عبی و حه‌داد پیرۆزبایی ته‌واوكردنی‌ كابینه‌ی‌ وه‌زاری‌ حكومه‌تیان له‌ گه‌لی‌ عیراق كردو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكان و دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی داهاتو جیاواز ده‌بێت له‌ قۆناغه‌كانی‌ پێشو.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
25/6/2019