حه‌داد پێشوازی ده‌كات له كۆمه‌ڵێك منداڵ و گه‌نجی ئێزیدی له دانیشتوانی ناوچه‌ی شنگالی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌واو جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسا‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه مرۆڤیه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری كردنیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/6/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداو به‌ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار خالیده خه‌لیل ڕه‌شۆ، پێشوازی كرد له كۆمه‌ڵێك منداڵ و گه‌نجی ئێزیدی له دانیشتوانی ناوچه‌ی شنگالی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووه.
حه‌داد ئه‌و گه‌نج و منداڵانه‌ی خه‌ڵاتكرد به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنی وره‌یان و نوێكردنه‌وه‌ی هیوا له ناخیاندا و ئێزیدییه‌كانی به یه‌كێك له پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی گه‌لی عیراق له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسا‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه مرۆڤیه‌كانی تایبه‌ت به چاودێریكردنی منداڵانی ئێزیدی و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی سروشتی و ئاماده‌كردنیان له ڕوی مه‌عنه‌وی و ده‌رونیه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/6/2019