د.بەشیر حەداد داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات فڕۆكە وئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی زیاتر بۆ بەهاناوەچوونی مووسڵ بنێرێت

بۆ دووەم رۆژە، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران چاودێریی تەواوی بارودۆخی مووسڵ دەكات دوای گڕگرتنی كۆمپانیای گشتی گۆگردی مشراق وناوچەكانی دەورووبەری لەباشووری مووسل، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ بەڕێزیان لەپەیوەندی بەردەوام دابوو لەگەڵ لایەنی حكومی لە هەرێمی كوردستان، وداوای لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كرد لەهەرێم لەئەرك وكاری خۆیان بەردەوام بن بەناردنی فڕۆكەی كوژاندنەوەی ئاگر بۆ نەهێشتنی یەكجارەكی گڕگرتنەكە وئاسەواری دووكەڵی ئەو ئاگرەی تا ئێستا بەردەوامە ، هیوایشی خواست بەزووترین كات ژمارەیەكی زیاتری ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن ودەرمانی پێویست بۆ ئەوانەی نەخۆشی تەنگە نەفەس وڕەبوویان هەیە لەگەڵ هەموو ئەو پێداویستیانەی دەبێتە هۆی تەوقدانی ئاگری گۆگرد وبەهانانەچوونی زەرەرمەندانی ئەم ڕووداوە.
هاوكات داوایشی لە فەرمانگە ولایەنی پەیوەندیداری پارێزگای مووسڵ وحكومەتی خۆجێی ئەم پارێزگیایە كرد بەهەموو تواناكانیانەوە كار بۆ چارەسەری ئەم كارەساتە ژینگەییە بكەن وداوای كرد بەپەلە لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەڕاستی ڕووداوەكان پێكبهێندرێن وهەموو وردەكاریەكانی ئەم ڕووداوە تۆمار بكرێن وسزای ئەو لایەنانە بدەن كە كەمتەرخەم بوون لەڕاگرتنی ئەم كارەساتە وپەلە بكرێت لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە تا لەو مەودایە زیاتر نەڕوات .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
27ی حوزەیرانی 2019