د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەمە 27/6/2019 لەمیانەی سەردانێك دا بۆ نووسینگەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لەبەڕێز سیروان سیرینی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران وهیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

د.بەشیر جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی وهاوكاری كردەوە لەنێوان ئەمیندارێتی گشتی وسەرۆكی فڕاكسیۆن وفەرمانگە پەیوەستەكان بە ئەنجوومەنی نوێنەران وپاڵپشتی خۆیشی بۆ سەرخستنی كاری ئەمینداری گشتی نیشان دا لەنێو دەزگای یاسادانان وهیوایشی خواست ئەدای فەرمانبەرانی دەوڵەت لەئاستی پێویست دابێت ولەگەڵ پێگەی ئەم دەزگایەدا بگونجێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
27ی حوزەیرانی 2019