د.بەشیر لایەنی پەیوەندیدار ئاراستە دەكات پەلە لە چارەسەركردنی كارەساتە ژینگەییەكەی مووسڵ بكرێت

دوای ئەو كارەساتە ژینگەییەی لە مووسڵ روویدا لەئەنجامی گڕگرتنی كۆمپانیای گشتی گۆگرد لەمشراق وئەو زەرەرانەی لێی كەوتەوە،سەرچاوەیەك لە نووسینگەی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند :
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی مووسڵە، وبەڕێزیان داوا دەكات بە ئەركی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە تیمەكانی بەرگری شارستانی وئەو دەزگایانەی پاڵپشتیان دەكەن وهەموو دەستە ودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی وكانزاكان ووەزارەتی ناوخۆ وتەندروستی وهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پەلە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دوای ئەم گڕگرتنە بكرێت چونكە ئەم ڕووداوە لەخۆیدا كارەساتێكی گەورەی ژینگەیی ومرۆیی گەورەی لێ دەكەوێتەوە.
د.بەشیر داوای لە حكوومەتی فیدراڵ كرد رێ وشوێنی پێویست بگرێت بە پێكهێنانی شانەی قەیران لەپارێزگاكەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێكی لەناكاو وپاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی پەرەسەندنی ئەم كارەساتە وپاراستنی گیانی هاووڵاتیان وكەمكردنەوەی زەرەری مادی . داوایشی لە لایەنە حكومیەكان كرد لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەردوو پارێزگای هەولێر ودهۆك بەپەلە بگەنە هانای كەسوكارو هاووڵاتیانمان لەپارێزگای نەینەوا بۆ ناردنی یارمەتی پێویست لە ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە وپێداویستی پزیشكی خێرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
26/6/2019