كه‌عبی داوا له سه‌ندیكاو ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی یاسای تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی ڕاسته‌وخۆی هاوڵاتیان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، چاوێدری دانیشتنێكی گفتوگۆكردنی كرد بۆ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئێستای و خوله‌كانی پێشوو و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان و ئاماده‌بونی به‌ڕێز نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراقی و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕه‌شنوسی یاسای مافی گه‌یشتن به زانیاری.
كه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له سه‌ندیكاكان كرد به‌تایبه‌تی هه‌ردوو سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و پارێزه‌ران و یه‌كێتیه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێشنیاره‌كانیان سه‌باره‌ت یاساكه بنێرن.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه كه یه‌كێتی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن و ڕۆڵ و به‌رپسیارێتی گه‌وره‌یان هه‌یه له پاڵپشتیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێگه‌یاندنی بیرۆكه‌و بیرۆڕا و به‌شداریكردن له ده‌ركردنی یاسای ڕه‌سه‌ن و كاریگه‌ر.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/6/2019