له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له باره‌گای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی .. كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر وردبینیكردنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ناوی پاڵێوڕاوان بۆ پله تایبه‌تیه‌كان و پۆسته‌كانی تر
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/6/2019 سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد و چاوی كه‌وت به هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێز سه‌لاح نوری خه‌له‌ف.كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر وردبینیكردنی ناوی پاڵێوڕاوان بۆ پله تایبه‌تیه‌كان و پۆسته‌كانی تر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه، دور له كاریگه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان و پاراستنی لیستی په‌سه‌ندكراو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاری تێیدا بكرێت.هه‌روه‌ها كه‌عبی خواستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌كانی به‌تایبه‌تی “لیژنه‌ی ده‌ستپاكی” پێشاندا له پاڵپشتیكردنی ده‌زگاكانی چاودێری و به‌هێزكردنی كاره‌كانیان و ده‌ركردنی یاسا‌و بڕیاری تایبه‌ت به پاراستنی ئه‌و ده‌زگانه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/6/2019