جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ژماره‌یه‌ك قوتابی ده‌رچوی كۆلیژی ده‌رمانسازی له زانكۆكانی عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌ك قوتابی ده‌رچوی كۆلیژی ده‌رمانسازی له زانكۆكانی عه‌ره‌بی و جیهانی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عیراق كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هونه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رده‌م خوێندكاران له تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌دا.
ئه‌مه‌و په‌رله‌مانتار له‌یلا فله‌یح مه‌شهه‌دانی ئاماده‌ی دیداره‌بوو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/6/2019