د. به‌شیر حه‌داد داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پاڵپشتی عیراق بكات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌میشه‌یی
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2019 له هۆڵی ده‌ستوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ست.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی تایبه‌ت به بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌و پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق و كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ركردنی یاساكان بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و پشێویه‌كانی ئه‌و دواییانه له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی عیراق بكات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌میشه‌یی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/6/2019