كه‌عبی په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوی ده‌ستدرێژكردن بۆ سه‌ر كرێكاره عه‌ره‌به‌كان له كازاخستان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كانیدا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز عه‌لی حه‌كیم و دپلۆماتكاره به‌ڕێزه‌كاندا، داوای كرد به‌دواداچون بۆ ڕوداوی ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر كرێكاره عه‌ره‌به‌كان له كازاخستان بكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوادوه‌كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی عیراقی له كازاخستان دیاركه‌وت كه ڕوداوه‌كه دژی چه‌ند كرێكارێكی به ڕه‌گه‌ز ئۆردونی و فه‌له‌ستینی و لوبنانی ئه‌نجامدرا، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كچێكی كازاخستانی له‌لایه‌ن كرێكارێكی لوبنانیه‌وه.
هه‌روه‌ها نێرده‌ی دبلوماسی عیراقی رونیكرده‌وه كه ته‌نها یه‌ك كرێكاری عیراقی له‌و كۆمپانیایه كاری ده‌كرد به‌ڵام پێش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی كاركردن وازی له كاركردن هێناوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/6/2019