له ژێرچاودێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.. ۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هه‌یفا ئه‌لئه‌مین و به‌چاودێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بونی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش، ۆركشۆپێكی سه‌باره‌ت مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به‌ست.
له ۆركشۆپه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و وانه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌ن پسپۆڕانی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌شكران و داوای ئه‌وه كرا كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردن دابمه‌زرێنن و بڕگه‌كانی سزادان و ڕێوشوێنه‌كانی ڕاودونانی تاوانباران توندتر بكرێن، هه‌روه‌ها داواكرا دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌م جۆره تاوانانه دابنرێت.
كه‌عبی له میانی گوته‌یه‌كیدا دوپاتیكرده‌وه كه ڕێكخستنی ئه‌و جۆره دیدارانه بۆ زانینی ڕویه‌كانی كێشه‌كه‌و هۆكاره‌كانی و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به‌چاره‌سه‌ركردنی دێت، دواتریش میوانداری كردنی هه‌ر لایه‌نێك به‌ته‌نیا بۆ زانینی ڕێوشوێن و هه‌نگاوه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ندێك لایه‌ن كاری گه‌وره‌ی له دۆسیه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستی سنورداركردن و نه‌هێشتنی، له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی، سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كانی تر له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه پێویسته چاوێك به یاسای قه‌لاچۆكردنی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بخشێندرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانی و ڕێگریكردن له شێوازی نوێی كاركردنی مافیاكان له‌م بواره‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/6/2019