سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە میانی دیدارێكدا تاوتوێی دواپێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا كرا.
هەر لەیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی سەروەری یاسا و بەرزكردنەوەی توانای دامەزراوە ئەمنییەكان كرا؛ بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان لەگەڵ گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان لە نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان بۆ لەناوبردنی شانە تیرۆرستیەكان لەشارە ڕزگاركراوەكان و جەختكرایەوە لەسەر پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی كە بنەمای سەركەوتن بوو بەسەر داعش و گرنگی پاراستنی، و كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
لە بەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا بۆ دەركردنی یاسا گرنگەكان كە رەنگدانەوەی ئیجابی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەبێت لەگەڵ كاراكردنی رۆڵی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەدای حكومەت و ئاستی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەسەرجەم شارەكانی عێراق و دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ نەهێشتنی بێكاری.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 تەموز 2019