جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس عه‌لی‌ یه‌حیا ده‌كات

بۆ خانەوادەی نووسەر ورۆژنامەنووس عەبدولغەنی عەلی یەحیا
سڵاو وڕەحمەتی خوای گەورەتان لێبێت
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر ورۆژنامەنووسی گەورەی گەلەكەمان كاك عەبدولغەنی عەلی یەحیامان بیست .
كاك عەبدولغەنی كەسێكی خەباتگێڕ ونووسەر وبیرمەندێكی دیاری گەلی كوردستان بوو،تەمەنێكی زۆری خۆی بۆ بواری نووسین ورۆژنامەگەری وشیكردنەوەی سیاسی تەرخان كرد ،هەروەها خاوەنی قەڵەمێكی بەهێز وسەنگین بوو لەسەر ئاستی رۆژنامەگەری لەكوردستان ولە هەموو عیراقیش، وبەشیكاریە سیاسیەكانی ڕاستی ودروستی بارودۆخی سیاسی عیراق وكوردستان وناوچەكەی ڕون دەكردەوە .
بەم كۆستە خەمناكەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە ودۆست وهەڤاڵانی نووسەر وبیرمەندی گەورە كاك عەبدولغەنی وهەموو رۆژنامەنووس ونووسەرانی كورد وعیراقی دەكەین ولەخوای گەورە داواكارین بیخاتە بەر ڕەحمەت ودلۆڤانی خۆیەوە وبەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری ببەخشێتە خانەوادەكەی وببێتە دوا كۆستیان.
انا لله وانا الیه راجعون
د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
4/7/2019