سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیامێك ئاراستەی شاندەكانی كۆنگرەی لیژنەی كەلەپووری جیهانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیامێكی ئاراستەی سەرۆكی شاندە عەرەبی و بیانیەكان كرد كە بەشدارن لە كۆنگرەی لیژنەی كەلەپووری جیهانی لە خولی چل و سێیەمدا كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ) لە باكۆی پایتەختی ئازەربیجان رێكیخستووە، لەوبارەیەشەوە عێراق بە حكومەت و پەرلەمانەوە هەوڵ دەدات شاری بابل-ی مێژوویی بخرێتە چوارچێوەی لیستی شوێنەواری جیهانییەوە.
بەرێزیان لە دەقی پەیامەكەیدا دەڵێت شارستانی بابل باڵندی مێشكی مرۆڤ دەردەخات پێش حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە هونەر و تەلارسازی و بیر و یاسا، وتیشی عێراقییەكان لە كۆن و نوێدا بەرگرییان لە بابل كردوە لە دژی شەڕنگێزان، ئاماژەی بەوەش كرد دوای سەركەوتن بەسەر دڕندە و تیرۆریستانی داعش كە شوێنەوارەكانی موسڵیان خاپور كرد، لە ئێستادا پاراستنی شوێنەوارەكانی عێراق و شاری بابل بەرپرسیارێتیەكی جیهانییە و دەنگدان بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی شوێنەواری جیهانی پاراستنی كەلەپووری مرۆڤە.
ئەو پەیامەش بەسەر سەرجەم سەرۆكی شاندەكان لەلایەن وەزیری رۆشنبیری عێراقەوە دابەشكرا و شاندی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانیش لە كۆنگرەكەدا بەشدارە.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 تەموز 2019