كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات بانگهێشتی باڵیۆزی عیراق له واشنتۆن بكات و هه‌مو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی لێدوانی كه زیان به هه‌ڵوێستی وڵات ده‌گه‌ێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/7/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نیگه‌رانی خۆی پێشاندا له هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كانی باڵیۆزی عیراق له واشنتۆن فه‌رید یاسین و ڕایگه‌یاند كه لێدوانه‌كانی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی و میللی عیراقه كه هه‌مو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی داگیركه‌ر له فه‌له‌ستین ڕه‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد ڕۆڵی خۆی ببینێت له لێپرسینه‌وه وبانگهێشتكردنی باڵیۆزی ناوبراو و هه‌مو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره لێدوانانه كه زیان به هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ێنێت.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد به‌دواداچون بۆ ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكات بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عیراق له واشنتۆن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/7/2019