جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له به‌ڕێز جه‌مال قاسم ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كورستان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/7/2019 به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و ڕۆشنبیری كورد، سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڕێز جه‌مال قاسم پێشوازی لێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌داد پیرۆزبایی له به‌ڕێز جه‌مال قاسم كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆسته‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
هه‌روه‌ها حه‌داد ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و لیژنه‌كانی كرد له خستنه‌ڕوی پێشنیار‌و ڕاسپارده‌و هه‌مواركردنی پێویست بۆ پڕۆژه یاساكان وله‌وانه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و دادگای ئیتیحادی و به‌دواداچونی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/7/2019