سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا و عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جیمس جیفری نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا و عێراق و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی بەرێز ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخ و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، لەگەڵ هەماهەنگی لەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن؛ بۆ پتەوكردنی ئەمن و ئاسایش.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی بەردەوامبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەپشتیوانیكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق كرا بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر، و دۆسیەی پاراستنی سنورەكان، و بە تەواوی لەناوبردنی داعش، تەئكیدیشكرایەوە لە پابەندبوون بە سەروەری عێراق، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و منداڵان لە كامپەكان، و گرنگی چارەسەركردنی ئەو دۆسێیە كە یەكێكە لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی بیری توندرەوی، و كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری پێویست تا بتوانن بگەرێنەوە.
لای خۆیەوە جیفری پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق راگەیاند، لەگەڵ پشتیوانیكردنی لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە ئابوری و ئەمنییەكان و پشتیوانی لە سەقامگیری و سەروەرییەكەی.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 تەموز 2019