كه‌عبی داواده‌كات چاره‌سه‌ری گۆنجاو و به‌په‌له بۆ كێشه‌ی كه‌می ئاو و وشكبونی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له بابل بدۆزرێته‌وه
له‌میانی پێشوازیكردنیدا بۆ ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی بابل…
كه‌عبی جه‌خت له‌سه‌ر میوانداریكردنی به‌ڕێز وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی ئاودێری بابل
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/7/2019 له میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جوتیاری پارێزگای بابل و به‌ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار عه‌لی غاوی، داوایكرد چاره‌سه‌رێكی كۆتایی و به‌په‌له بۆ كێشه‌ی كه‌می ئاو و وشكبونی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له بابل دابنرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆژه‌ی داپۆشینی جۆگاوی ئاودێری بابل كرا‌و به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر میوانداریكردنی به‌ڕێز وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان جه‌مال ئه‌لعادلی ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌ڕۆژانی داهاتودا، بۆ تاوتوێكردنی سودی ئابوری پڕۆژه‌ی ناوبراو و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و خه‌ملاندنی زیانه‌كان له‌كاتی دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنیدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوی په‌رله‌مانی كرد، كه گرنگیه‌كی زۆر به دۆسیه‌كه بدات به‌هۆی په‌یوه‌ندی به ژیان و خۆراكی خه‌ڵكه‌وه به‌تایبه‌تی جوتیاران.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/7/2019