كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبونی سه‌ید محه‌مه‌د سادق سه‌در و دوو كوڕه‌كه‌ی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/7/2019 له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدابونی سه‌ید محه‌مه‌د سادق سه‌در و دوو كوڕه‌كه‌ی، سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی كرد.
كه‌عبی له پرسه‌نامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی كرد به‌و بۆنه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌دری به‌رامبه‌ر زۆرداران و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕژێمی سته‌مكار به‌یادكرده‌وه و ستایشی هه‌ڵوێست و پاڵه‌وانیه‌كانی به‌رامبه‌ر دیكتاتۆریه‌ت و زۆرداران كرد.
هه‌روه‌ها كه‌عبی به‌ڵێنیدا كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌دری شه‌هید و دوو كوڕه‌كه‌ی و به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در و داوای له خوای گه‌وره كرد كه یارمه‌تیده‌ریان بێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق و به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هاوكاریكردنی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانیان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو جۆره سته‌مكاریه‌ك و شه‌رمه‌زاركردنی پلانه‌كانی دژ به‌و وڵاته پیرۆزه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/7/2019