كه‌عبی داوا له سه‌ندیكاو زانكۆ و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌كات به‌شداری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێگه‌یاندنی پێشنیار‌و پڕۆژه یاساكان
له‌ژێرچاودێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/7/2019 ڕێكخراوی (بورج بابل) دانیشتنێكی گفتوگۆكردن له باره‌گای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی عیراقی به‌ست.
كه‌عبی له دانیشتنه‌كه‌دا داوای له‌هه‌مو سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و زانكۆ و یه‌كێتی و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌شداری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژكردن له كۆڕبه‌ند و سمیناره‌كان، بۆ پێگه‌یاندنی پێشنیار‌و پڕۆژه یاساكان.
شایه‌نی باسه كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/7/2019