د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی لەمەسروور بارزانی دەكات به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەمە 10/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لەبەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی كوردستان وسوێندخواردنی یاسایی بەرامبەر نوێنەرانی گەلی كوردستان .
د.بەشیر هیوای سەركەوتنی بۆ ئەم كابینەیە خواست و بە ڕەنگدانەوەی دید وبۆچوونی هاوبەشی نێوان هێز وحزب ولایەنەكانی كوردستان وەسف كرد، هیواشی خواست ئەم قۆناغە تازەیە ببێتە دەستپێكێكی باش وبەهێز بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپێشكەوتن وبەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانی وپێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم وچارەسەركردنی گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا وهەولێر بەپێی دەستوور.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
10ی تـــــــــــــــەموزی 2019