جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی هه‌مواركردنه‌كانی پێویست له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی عیراقی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/7/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، پێشوازی كرد له نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی عیراقی دكتۆر جه‌بار جودی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌كانی پێویست له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان.
حه‌داد ئاماژه‌ی كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و كار ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكا، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای كرد هه‌ماهه‌نگی وهاریكاری هاوبه‌ش له نێوان سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی په‌یامی هونه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/7/2019