سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە پەرلەمانتاران و پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزای لەو پارێزگایە.
لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە ناوچە وێرانكراوەكان و دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ بێكاران لە پرۆژە راستەقینەكانی وەبەرهێنان، هەر لە دیدارەكە تاوتوێی گرنگی یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پرۆسە سەربازی و كردەوە تیرۆریستیەكان كرا لەگەڵ ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئەو كەسانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی ئەمنی و پتەوكردنی هاریكاری نێوان سەرجەم لایەنەكانی پارێزگاكە كرا؛ بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و لەناوبردنی شانەكانی داعش و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی لە پارێزگاكە؛ بۆ پتەوكردنی هەوڵەكان لە بواری ئەمنی و خزمەتگوزاری تیایدا، و رەتكردنەوەی گەڕانەوە بۆ ئەو رۆژانەی كە دانیشتوانی پارێزگاكە و رۆڵەكانی عێراق بە دەستیەوە دیانناڵاند، و هەوڵەكان بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكان بۆ بەشداری لە بنیاتنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت، و پاراستنی یەكێتی عێراق لەروی خاك و گەلەكەی.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەندین دۆسیەی گرنگ كرا لەگەڵ پشتیوانی لە دابینكردنی گرنگترین پێداویستیەكانی پارێزگاكە و دۆزینەوەی رێگەچارە و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنیان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11تەموز 2019