سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سامی ئەعرەجی سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت پرسی وەبەرهێنان لە زەویەكانی چواردەوری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 175 بۆ ساڵی 2019.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان بەوردی پرۆگرامی وەبەرهێنانی زەویەكانی چواردەوری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خستەڕوو، و تیایدا تەئكیدی كردەوە لەسەر ناردنی سەرجەم ئەولیاتەكان بۆ دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی بەپێی راسپاردەكانی بەرێزیان، بۆ وردبینی لەسەرجەم زانیاریی و رێوشوێنەكان و ئاستی گونجانی لەگەڵ یاسا كارپێكراوەكان و دەسەڵاتی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان و ئەنجومەنی وەزیران.
لەبارەی بوونی سكاڵاش سەبارەت بە سەرپێچی یاسایی و بەفیرۆدانی سامانی گشتی، ئەعرەجی تەئكیدی كردەوە: وەبەرهێنان 16 هەزار دۆنم لە چوارچێوەی سنوری فرۆكەخانە دەگرێتەوە كە موڵكی حكومەتە بەوپێیەی پێشتر كۆشك و سەربازگەی ئەمنی بوون و هیچ دژبونێكی تیانییە بەرامبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو پرۆژەیە دەرفەتێكە بۆ وەبەرهێنان بۆ هەموان بەپێی یاسا كارپێكراوەكان.
لای خۆیەوە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەوڵەكانی كاراكردنی كەرتی تایبەت و دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان سەبارەت بە دۆزینەوەی پرۆژەی وەبەرهێنانی راستەقینە و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ بێكاران و دانانی ئاستێك بۆ بێكاری.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تەموز 2019