سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی ریش سپی و كەسایەتییەكانی باكوری پارێزگای بابل دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی ریش سپی و كەسایەتییەكانی باكوری پارێزگای بابل بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پیرۆزبایی لێكردن بە بۆنەی تۆماركردنی بابل لە لیستی شوێنەواری جیهانی، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو دەستكەوتە پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی پێویست بۆ پشتیوانی لێی ئەوەش لەرێگەی دابینكردنی ژێرخان وەك میوانخانە و فرۆكەخانە بۆ پارێزگاكە بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەكی سەرەكی كە پشتیوان بێت بۆ ئابورییەكەی لەرێی وەگەڕخستنی دەستی كار و راكێشانی گەشتیار و وەبەرهێنەر جەختیشی كردەوە لەسەر كاركردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بۆ دەستەبەركردنی تەواوی پشتیوانی لەو دۆسێیە.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی كرد سەبارەت بە دۆسیەی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە و وەستانی پرۆژەكان لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی كەمبونەوەی داهاتی دەوڵەتی عێراق و جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان لەسەرجەم قەزا و ناحیەكان لەگەڵ دابینردنی داواكاری پێویست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ پارێزگاكە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەكان كە لەروی ئەمنییەوە وردبینیان بۆ كراوە و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی جیاكاری لە نێوان ئاوارە و ئەو كەسانەی بە تیرۆر تاوانبارن و پێویستە بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەرگرن، لەگەڵ پشتیوانی لەگەڕانەوەی بێتاوانەكان بۆ ناوچەكانیان و دابینكردنی كەشێكی لەبار بۆ ئەو پرسە ئەوەش پێویستی بە هەوڵی هەردوو حكومەتی خۆجێیی و ناوەندی هەیە لەگەڵ دەسەڵاتی یاساداناندا، ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە پلانێك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان دابنرێت بەو ئاوارانە دەستپێبكات كە لەناو پارێزگاكەدان لەرووی وردبینی ئەمنییەوە دوای ئەوەش هەنگاوەكان بۆ وردبینی ئەو ئاوارانەی كە چونەتە دەرەوە و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و داخستنی كەمپەكان بۆ ئەوەی نەبێتە مینبەری بیری توندڕەوی و نەگاتە ژنان و منداڵان و نەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئایندەی وڵات.
لەبەشێكی تری دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی رۆڵی گرنگی عەشیرەتەكانی كرد لە پشتیوانی بۆ هێزە ئەمنیەكان بەمەبەستی دابینكردنی ئاسایش لە پارێزگاكە و گەڕانەوەی هەستی نیشتمانپەروەری لەنێوان عەشیرەت و رۆڵەكانی و بەردەوامبوونی هاریكاری لەنێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 تەموز 2019