كه‌عبی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پابه‌ندكردوه له به‌ندێكی ئاشكرای بودجه‌ی گشتیدا كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی گشتیدا ببه‌ستن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/7/2019 به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران جه‌واد حه‌مدان و بورهان مه‌عموری و عه‌لا روبه‌یعی، سه‌ردانی كۆمپانیای دیالای گشتی كرد.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه له قۆناغی داهاتودا ده‌ستده‌كرێت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران كه به‌درێژایی ماوه‌ی ڕابردو بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدان و پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی و كوشتنی گیانی وره‌یی لێهاتوانی عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان كرد به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ده‌زگا حكومیه‌كان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، گرێبه‌ست له گه‌ڵ كۆمپانیای دیالای گشتی ببه‌ستن بۆ دابینكردنی محه‌ویله‌ی كاره‌بایی و پێوه‌ره‌كانی كاره‌بایی، دوپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پابه‌ندكردوه له به‌ندێكی ئاشكرای بودجه‌ی گشتیدا كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی گشتیدا ببه‌ستن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/7/2019