سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئەمرینیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز هراتشیا بولادیان باڵیۆزی كۆماری ئەرمینیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا بەرێزیان تاوتوێی رێگەكانی كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی و هاریكاری پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات كرد لەگەڵ گەشەپێدانی بەو جۆرەی خزمەت بە پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و ئەمرینیا لەسەرجەم بوارەكان دەكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەستنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەك ئاماژەی بە هەوڵەكانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش كرد بۆ پاراستنی مافی كەمینەكان و پاراستنی بیر و باوەڕ و رۆشنبیرییان لەگەڵ پێكەوژیانی هاوبەش لە چوارچێوەی ناسنامەی عێراقدا.
لای خۆیەوە بەرێز بولادیان باڵیۆزی ئەمرینیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە گەشەسەندنی پەیوەندی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەوڵەكان بۆ فەراوانكردنی پەیوەندی پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 تەموز 2019